فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازییان له‌ سوریا كرده‌ ئامانج

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا “سانا” رایگەیاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ” دەنگی تەقینەوەی گەورە لە پارێزگای قونەیتەرە بیسترا، هەروەها کەناڵی “ئەخباری” سووری یٔەوەشی زیاد کرد، بەلانی کەمەوە ئیسرایٔیل ئەو ناوچەیەیان بە سێ مووشەک بۆردومان کرد.

هاوکات روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئکامی بۆردومانی ئیسرائیل بە سێ مووشەک بۆ سەر چەند پێگەیەکی سەربازیی لە نزیک شارۆچکەی حەزەر کە میلیشیاکانی سەر بە یٔێران لەخۆ دەگرێت لە یەکێک لەو پێگانە ئاگر کەوتەوە، تا ئێستا زیانەکانی ھێرشە مووشەکییەکە رانەگەیەندراون.

Back to top button