ئامێدی : بۆمبێک كه‌ په‌كه‌كه‌ چاندوويانه‌ بە ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌

بريكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ رايده‌گه‌ينێت: له‌سنوورى ئامێدى و سنووره‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستان بەهۆی ئەو مینانەی كە چەكدارانی پەكەكە چاندوویانە، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ پێشمەرگەیەك بریندار بوو.

له‌ راگەیاندراوێكدا سەنتەری میدیای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢١، له‌زارى  سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، “لە سنووری ئامێدی چەکدارانی پەکەکە مینێكی چێندراویان لە رێگەی هاتوچۆی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە داناوەتەوە، لە ئەنجامدا مینە چێندراوەکە بە ئۆتۆمبیلێکی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە، ئەگەر چی خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە، بەڵام پێشمەرگەیەک بە سووکی بریندارە“.

بريكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌شلێت، دەمانەوێ ڕای گشتی و خەڵکی کوردستان ئاگادار بکەينەوە كە چەندین جارە پەکەکە ئەم رەفتارانە لە سنووری ئەرکی پێشمەرگە دووبارە دەکاتەوە، ھەروەھا کاری تێکدارانە ئەنجام دەدات، بەم رەفتارانەیان مەترسی لە سەر سنوورەکان و لە نێو خەڵکی مەدەنی دروست دەکەن“.

Back to top button