وەزارەتی دارایی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی كوردستان، داوا له‌ ته‌واوی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ده‌كات، كه‌ ژمێرەی کۆتایی بۆ ساڵی دارایی (2020) رەوانە بکەن.

لە نوسراوێکی فه‌رميدا كه‌ وه‌زاره‌تى دارايى به‌ واژووى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زيرى دارايى و ئابوورى هه‌ريمى كوردستان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی كردووه‌ و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى (خواكوڕك ) كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌: سەرجەم وەزارەتەکان بەزووترین کات تەرازووی پێداچونەوە بۆماوەی ژمێرەی کۆتایی ساڵی (2020) بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری بنێرن.

له‌ نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى ئاماژە بەوەشکراوە، هەر وەزارەتێک یاخود فەرمانگەیەک پابەند نەبێت بە ناردنی تەرازوی پێداچونەوە، تەمویلی و گشت خەرجییەکانیان رادەگیرێت لەلایەن وەزارەتەکەوە.

 

Back to top button