تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كرا و برێك مادده‌ى هۆشبه‌ريش دەستى بەسەرداگيرا

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێتشنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئاشكراى ده‌كات : تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كرا و برێك مادده‌ى هۆشبه‌ريش دەستى بەسەرداگيرا .

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێتشنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ( فه‌يسبووك) بڵاویكرده‌وه‌ و راى گه‌ياند: رۆژی 16 ى 8 ى 2021 ، لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربکرێت بەناوی(ر-س-ص) لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( 97)گرام كریستال و بڕی (29) گرام هیروین و بڕی (19)دانه حه بی (ئه له رمین).

هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێتشنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌شلێت: تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا کراوە .

Back to top button