وه‌زاره‌تى كاره‌با: تا كۆتایی مانگی ئاب دەتوانین 15 كاتژمێر كارەبا دابین بكەین.
وەزارەتی كارەبای حكوومه‌تى هەرێمى كوردستان رایدەگەیەنێت، لە كاتی ئێستادا 3500 تا 3600 مێگاوات كارەبا بەرھەم دەھێنین و تێكڕای خواستیش لەسەر كارەبا 5500 تا 6000 مێگاواتە، تا كۆتایی مانگی ئاب دەتوانین 15 كاتژمێر كارەبا دابین بكەین.
وەزارەتی كارەبای حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌په‌يجى فه‌رميى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، وەزارەتی كارەبا وەكو وەزارەتێكی خزمەتگوزاریی، پلان و بەرنامەكانی لە پێناو گەیشتن بە دابینكردنی كارەبایەكی بەردەوام بۆ ھاووڵاتیان داڕشتووە.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با ئەوەش خراوەتەڕوو، بە بەرچاوگرتنی ئەم راستی یە كە لە كاتی ئێستادا 3500 تا 3600 مێگاوات كارەبا بەرھەم دەھێنین و تێكڕای خواستیش لەسەر كارەبا 5500 تا 6000 مێگاواتە، تا كۆتایی مانگی ئاب دەتوانین 15 كاتژمێر كارەبا دابین بكەین.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌شلێت، داوا لە پەیج و كەناڵەكانی راگەیاندن دەكەین خۆیان لە بڵاوكردنەوەی ئەو ھەواڵە بێ بنەما و دوور لە راستیانە بپارێزن كە باس لە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا دەكەن، بێ ئەوەی لە پەیج و كەناڵە فەرمیەكانی وەزارەتەوە ئاماژەیان پێكراوە.