هێنری لیڤی گه‌یشته‌ ئه‌فغانستان و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شاهـ مه‌سعود كۆبووه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان جارێكی دیكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌فغانستان و ده‌ستیان به‌سه‌ر كابوولی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌دا گرت، له‌ كۆی 33 ویلایه‌تی ئه‌فغانستان ته‌نها ویلایه‌تی به‌نشیر ماوه‌ كه‌ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌، له‌ سه‌ردانێكی له‌ ناكاودا بێرنار هێنری لیڤی، كه‌سایه‌تی جێی مشتومڕی فه‌ره‌نسی گه‌یشته‌ ویلایه‌نی بانشیر، و له‌گه‌ڵ كوڕی ئه‌حمه‌د شاهـ مه‌سعود كۆبوه‌وه‌.

 

لیڤی، به‌ نه‌خشه‌داڕێژه‌ری “به‌هاری عه‌ره‌بی” ناوده‌برێت و یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌ڵستكارانی كشانه‌وه‌ی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان. و هه‌روه‌ها لیڤی به‌ دژایه‌یه‌تیكردنی ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كان ناسراوه‌ و پێشتر هه‌ڵمه‌تی میدیایی له‌ دژی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجامداوه‌.

هێشتا هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان روویان نه‌كردووه‌ته‌ ویلایه‌تی بانشیر، كه‌ ئه‌حمه‌د مه‌سعود، كوڕی ئه‌حمه‌د شاھ مه‌سعودی ناسراو به‌ “شێری بانشیر” لێی نیشته‌جێیه‌.

كوڕه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شاهـ مه‌سعود و هێنری لیڤی
Back to top button