مردنی ڕەفسنجانی گومانی لەسەرە

خواكوڕك
فاتمە ڕەفسنجانی کچی سەرۆک کۆماری پێشوتری ئێران سەبارەت بە مردنی باوکی ئەوەی خستەڕوو کە گومانی لە پشکنین و ڕاپۆرتە پزیشکیەکان هەیە”.

فاتمە ڕەفسنجانی ئاماژەی بەوە داوە کە پێش مردنی باوکی پشکنینەکان لە لایەن پزیشکێکی ئێرانی دانیشتوی ئەمریکا هیچ ئاماژەیەکی مەترسیداریان تێدا نەبوەو ئەو ڕاپۆرتە پزیشکیەی وەزیری تەندروستی ئێرانیش کە دوای مەرگی باوکی بڵاوکرانەوە بە گوماناوی و ناڕاست دەزانێت”.

ڕەفسنجانی یەکێک بوو لە سەرکردە دیارەکانی ئێران و پشتیوان و هاوکاری سەرسەختی ڕیفۆرمخوازان بوو،بۆیە گومان دەکرێت لە شێوازو هۆکاری مروونەکەی، هاوکات فاتمە ڕەفسنجانی ئاماژە بەوە دەکات کە بەڵگەکانی لایە کە تەندروستی باوکی زۆرباش بووەو لەو ڕووەشەوە گومانی خۆی نەشاردەوە لەوەی کە باوکی ژەهرخوارد کرابێت.
هەرتایبەت بەو پرسە مهدی خزعەلی کوڕی مەرجەعی کۆچکرودوی باڵای شیعەکان ئەبوقاسم خزعەلی ئاماژەی بەوەدا ڕاپۆرتە پزیشکیە ئێرانیەکان لەژێر فشاری دەسەڵاتدا نوسراون مایەی بڕوا پێکردن نین.

Back to top button