عه‌لی عه‌ونی: په‌كه‌كه‌ پڕۆژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم ڕاده‌ستی توركیا بكات

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوری كوردستان بنكه‌و باره‌گایانكردووه‌ كه‌ دواجار بوونه‌ هۆكاری له‌شكر كێشی توركیا بۆ سه‌ر خاكی باشوری كوردستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان داگیر كرد، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یێنێت كه‌ “كاتێك پێشمه‌رگه‌ داوا له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی توركیا نه‌یگرێت ئاماده‌ی شه‌ڕن، به‌ڵام دواتر ڕاده‌ستی توركیای ده‌كه‌ن”.

 

عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ میدیای فه‌رمی پارتی ڕاگه‌یاندووە، “په‌كه‌كه‌ پڕۆژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی توركیا بكات، ئه‌مه‌ش به‌كرده‌وه‌ به‌دی كراوه‌”.

 

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركرادیه‌تی پارتی راشیگه‌یاندووه‌ ، “كه‌ كاتێك پێشمه‌رگه‌ داوا له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنانه‌ی هه‌ن پاشه‌كشه‌ بكات تا توركیا داگیری نه‌كات، به‌ڵام ئه‌وان نه‌ك ڕاده‌ستی ناكه‌ن بگره‌ ئاماده‌ن ڕووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه‌یش ببنه‌وه‌”.

 

عه‌لی عه‌ونی باس له‌وه‌شدەکات، ” په‌كه‌كه‌ به‌لایه‌وه‌ ئاساییه‌ ڕووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه‌ ببێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و ناوچانه‌ ڕاده‌ستی توركیا بكات”به‌ وته‌ی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال چه‌كدار و ئه‌ندامانی لێ ده‌كوژرێت، به‌ڵام بۆمبه‌كانی له‌ ئامێدی به‌ پێشمه‌رگه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه‌.

 

داوایشی له‌ په‌كه‌كه‌ كردووە، “ئه‌گه‌ر نیه‌تی شه‌ڕی براكوژییان نیه‌ با به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌ن و بچنه‌وه‌ باكور خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری خۆیان بكه‌ن”.

Back to top button