به‌رپرسی لقی 12: ئه‌ندامانی پارتی به جۆش و خڕۆشه‌وه ئاماده‌ی ڕۆژی ده‌نگدانن
كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری بازنه‌ی 3ی سلێمانی کە ده‌كاته سنووری قه‌زاكانی شاره‌زوور و سه‌یدسادق و پێنجوێن و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان، د. ئه‌شواق جافە و ژمارەکەی 22ـە. به‌رپرسی لقی 12ی پارتی ده‌ڵێت، ئه‌ندامانمان به جۆش و خڕۆشه‌وه ئامادده‌ی ڕۆژی ده‌نگدانن، هیوای زۆرمان به سه‌ركه‌وتن هه‌یه.
به‌سام عه‌لی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌رچوێندراون و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كاندیده‌كان ڕێگه‌پێدراوه، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌مان قۆناخ به قۆناخ ده‌ست پێ ده‌كات و ئێستا كۆمه‌ڵێك ئاماده‌كاریی باش كراوه، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام دراوه، كاندیدی لقی 12 دكتۆره ئه‌شواق جاف، كاندیدی ژماره (22)ی بازنه‌ی 3ـە، له ئاینده‌یه‌كی نزیك هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنمان ده‌ڕواته قۆناخی تر و له مانگی كۆتایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چڕتری ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌سام عه‌لی ده‌شڵێت: سه‌باره‌ت به ده‌نگی پارتیمان له‌م هه‌ڵبژاردنەدا سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره سیسته‌مێكی جیاوازه، بۆ یه‌كه‌م جاره عێراق سیسته‌می فره‌بازنه‌یی به‌كار هێناوه، كاندیده‌كانی هه‌ر پارتێكی سیاسی له بازنه‌یه‌كی دیاریكراودا زۆر كه‌مه وه مه‌رجی كارتی بایۆمه‌تری یه‌كێكه له‌و مه‌رجانه‌ی ڕه‌نگه له‌مپه‌ڕی ته‌كنیكی دروست بكات، بۆیه ئێستا ناتواندرێت پێشبینی ده‌نگی هیچ لایه‌نێكی سیاسی بكرێت، چونكه ده‌رچوونی كاندیدێك له‌گه‌ڵ كاندیدی ڕكابه‌ری به یه‌ك ده‌نگی زیاتر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌و ئاماددهكارییهی ئێمه كردوومانه و تاكوو ئێستا ده‌یبینین جه‌ماوه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان، به جۆش و خڕۆشه‌وه ئاماده‌ی ڕۆژی ده‌نگدانن و هیوای زۆرمان به سه‌ركه‌وتن هه‌یه.
لە وەڵامی ئەوەی کە بۆچی جارێكی تر وه‌ك لقی 12 ئه‌شواق جافتان كاندید كردووه‌ته‌وه؟ به‌سام عه‌لی گوتی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، پێویستی به كۆمه‌ڵێك هه‌ڤاڵی به‌ئه‌زموونی زمان‌زان هه‌یه کە بتوانن له‌ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، ته‌واوی ئه‌و یاسایانه‌ی تایبه‌تن به قه‌ره‌بوو تاكوو ئێستا كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه، پێویسته ئه‌و یاسایانه تێ بپه‌ڕێندرێت و قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری شه‌هیدان و كیمیاباران و ئه‌نفال بكرێته‌وه، شه‌ڕی په‌رله‌مانی عێراق، كادری به ئه‌زموونی ده‌وێت کە زمانی عه‌ره‌بیی باش بێت، ئه‌شواق جاف له دوو خولی ڕابردوودا سه‌لماندی په‌رله‌مانتارێكی ده‌گمه‌نی پارتییه، له لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆڵی زۆر دیاری هه‌بووه، له میدیای عەره‌بی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ڕۆڵی هه‌بووه، له ئاستی دیپلۆماسییش ڕۆڵی دیاری هه‌بووە، ئه‌م كاندیده‌ی ئێمه یه‌كێك له خاڵه جیاكه‌ره‌وه‌كانی ئەوەیە کە له جه‌ماوه‌ر دانه‌بڕاوه و له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا سه‌ردانی هه‌موو ده‌نگده‌ره‌كانی خۆی كردووه‌ته‌وه و ئێمه به‌پێویستمان زانی جارێكی تر سوود لە تواناكانی ئه‌شواق جاف وه‌ربگرین له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئه‌شواق جاف یه‌كێك بوو له‌و پهرلهمانتارانەی زۆر ماندوو بوو به كه‌یسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجەوە، یه‌كێك له كاره گه‌وره‌كانی هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كان هه‌ڵه‌بجه ببێته پارێزگای ژماره (19) عێراق، كاتێك هه‌ڵه‌بجه بووه پارێزگای ژماره (19) پشكی ده‌بێت له بودجه‌ی گشتیی عێراق و بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، ئه‌وكاته ڕاسته‌وخۆ مافی خۆی له حكوومه‌تی ناوه‌ندی وه‌رده‌گرێت، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه پێویستی به یاسا هه‌یه، كۆمه‌ڵێك یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رچوون، جێبه‌جێ نه‌كراون و پێویسته په‌رله‌مان وه‌ك چاودێری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن كاری له‌سه‌ر بكات، به‌شێك له یاساكانیش دهرنهچوێندراون و پێویسته كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
یه‌كێك له كاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌شواق جاف له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌و یاسایانه‌یه قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كاته‌وه، له كه‌سوكاری شه‌هیدان و كیمیاباران و ئه‌نفالكراوان.
به‌رپرسی لقی 12 راشیدهگهێنێت: داوا له ده‌نگده‌رانی سنووری بازنه‌ی 3 ده‌كه‌ین كاندیدی پارتیمان دكتۆره ئه‌شواق جاف به ژماره (22) ده‌نگی پێ بده‌ن له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی باسم كرد، ئه‌شواق جاف ئه‌و كاندیده‌یه ده‌توانێت داكۆكی له مافه‌كانیان بكات و له ڕابردوو سه‌لماندوویه‌تی داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی ئه‌م بازنەیە دەبێت و ئاشنایه به هاووڵاتییانی ئه‌م سنووره، پێشتر كاری كردووه له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی پێوه‌سته به‌م بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت كاندیدێكی شایسته له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و دۆسیانه بكات کە كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه ئه‌شواق جاف هه‌ڵبژێرن.