کەشناسی : له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زن.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، راشیده‌گه‌ێنێت: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

پێنجشەمه‌ 19-8- 2021
هه‌ولێر 41 پله‌ ، دهۆك 41 پله‌ ، سلێمانی 42 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 43 پله‌ ، كه‌ركوك 43 پله‌.

هه‌ینی 20-8-2021
هه‌ولێر 39 پله‌ ، دهۆك 40 پله‌ ، سلێمانی 40  پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 41 پله‌ ، كه‌ركوك 42 پله‌.

Back to top button