سووده‌ سه‌رسوڕهێنه‌كانی رووه‌كی كاردی

خواكوڕك

کاردی یان كاردوو یان گوڵ شەیپوور، خاز، گیایەکی خۆڕسکە لە بنەماڵەی “Araceae”. ناویی دووھەمیشی لەبەر ئەوە پێ دراوە کە لە شەیپوور دەچێ و گەڵاکانی لە ١٥ تا ٣٠ سانتیمیتر پانە و لە نێو دارستان و شوێنی نمدار و کوێستانیدا دەڕوێ.گەڵا و ریشووەکەی بۆ دەرمان دەچێ و ھەر لە مێژە بۆ دەرمان و ساڕێش کردنی برینی چڵکن بەکاری دێنن.

لە ناوچەی کرماشان زۆر دەڕوێ و لەوێ پێی دەڵێن “خاز”. ناوە زانستیەکەی خۆی لە وشەی یۆنانی “aron” (مارڕیشوو) وەرگرتتووە و لە دەورانی “Theofrastos” ناوی گیا بووە. ئەم بنەماڵە نزیکەی ٢٥ جۆری ھەیە کە دوو جۆریان لە وڵاتی سویددا دەڕوێن کە یەکەمیان (A. alpinum) و بۆ خۆیان پێی دەڵێن “munkhätta” (کڵاوی راھیبە) و دووھەمیش (A. maculatum) کە ناویان ناوەتە “fläckig munkhätta” (کڵاوی گوڵ گوڵی راھب) دەدا.

له‌گرنگترین سووده‌كانی ئه‌م رووه‌كه‌ به‌هاریه‌ ئه‌مانه‌ن:
1- ڕێگرە‌ لە‌ بە‌ردە‌م تووش بوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ بە‌ تایبە‌تی شێرپە‌نجە‌ی کۆئە‌ندامی ھە‌رس وھە‌ناسە‌ و مە‌مک.
2- بۆ نە‌خۆشی شە‌کرە‌ .
3- بۆ قە‌ڵە‌وی و ڕێجیم.
4- بۆ تواندنە‌وە‌ی چە‌وری لە‌ ناو خوێن.
5- بۆ چارە‌سە‌رکردنی ھە‌وکردنی بە‌کتیری ناوە‌وە‌ی لە‌ش.
6- بۆ ژە‌ھراوی بوون.
7- بۆ نە‌خۆشییە‌کانی گە‌دە‌

 

سه‌رچاوه‌/ ئینساكلۆپیدیای كوردی

Back to top button