وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هەرێمی كوردستان كه‌وته سه‌رهێڵی سوری کۆڕۆنا
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری له باره‌ی زۆری رێژه‌ی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
د. ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان كه‌وته سه‌ر هێڵی سوری مه‌ترسیدار به‌م په‌تایه .
ده‌شڵێت: رێژه‌ی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌رێم بكه‌وێته سه‌ر ئه‌م هێڵه مه‌ترسیداره.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کە بۆ كوردستان تیڤى قسەی کردووە داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كات: خۆیان به ڤاكسینی كۆڕۆنا بكوتن و پابه‌ندی زیاتر بن به رێكاره ته‌ندروستییه‌كان.
به‌گوێره‌ی دواین راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 19 ى 8 ى 2021 بڵاوكراوه‌ته‌وه: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 1823 كه‌س له شاره‌كانی هه‌رێم تووشی كۆڕۆنابوون و 25 كه‌سیش به‌م په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.