وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌نگۆی گه‌یشتنی هه‌رێمی كوردستان به قۆناغی مه‌ترسیداری سوری تووشبوون به كۆڕۆنا ره‌تده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له زاری وەزارەتى تەندروستى هەرێم بڵاوكرایه‌وه كه دۆخی كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان زۆر مه‌ترسیداره‌و گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی سور له پله به‌ندی رێژه‌ی تووشبوون، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه و روونكردنەوەیەك سەبارەت بە دۆخی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بڵاودەکاتەوەو دەڵێت،لە كاتی ئێستادا رێژەی توشبووان بە رێڕەوی راست دەڕوات و تا رادەیەكیش نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
د. ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان لەروونکردنەوەکەیدا رایگەیاندوە” ماوەیەكە هەرێمی كوردستان بە شەپۆڵێكی بەربڵاوی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تێپەڕدەبێت ، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی بەناوی ئێمە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هەرێمی كوردستان ئێستا گەیشتۆتە هێڵی سوور، بە پێچەوانەوە دەتوانین بڵێین لە كاتی ئێستادا رێژەی توشبووان بە رێڕەوی راست دەڕوات و تا رادەیەكیش نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە”
ئاماژەى بەوەشکردوە، بۆ ئەوەی رێژەی توشبووانی رۆژانە زیاتر نزمبێتەوە پێویستە هاوونیشتمانیان پابەندی رێنماییەكان بن و پەلە بكەن لە ناو تۆماركردن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.
گوتەبێژەکەى وەزارەتى تەندروستى ئەوەشى خستەڕوو کە تا زیاتر ژمارەی تۆماركراوانی رۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمنەبێتەوە حاڵەتە خراپەكانیش كەمنابێت و رێژەی مردنیش هەر بەرز دەبێت .