گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان بۆ غالب محەمەد: رێگای دادگا و یاسا لەبەرامبەر ئەو ناوزڕاندنە بەرامبەرت دەگرینه‌به‌ر

به‌شی راگه‌یاندنی گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا،  دەلێ،  غالب محه‌مه‌د، پەرلەمانتار لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،بێ پاساو تۆمەت دەخاتە پاڵ گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان و چەند شتێک باس دەکات کەهیچ بنەمایەکی نییە ودور و نزیک پەیوەندی بەئێمەوە نیی گروپی کۆمپانیاکانی قه‌یوان ناچاره‌ رێگای دادگا و یاسا لەبەرامبەر ئەو ناوزڕاندنەی بەڕێزیان بگرێته‌به‌ر”.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یدا به‌شی راگه‌یاندنی گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان دەشلێت: غالب محه‌مه‌د “لە رێی سۆشیال میدیاوە  بەردەوامە  لە ناوبردنی کۆمپانیاکەمان لەچەند بابەتێک بەبێ بەڵگە، کە وەک وتمان هیچ پەیوەندیان بەئێمەوە نییە. گروپی کۆمپانیاکانی قه‌یوان ناچاره‌ رێگای دادگا و یاسا لەبەرامبەر ئەو ناوزڕاندنەی بەڕێزیان بگرێته‌به‌ر”.

لە روونکردنەوەکەی گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان زیاتر هاتووه‌: “داواکارین لەبەڕێزیان له‌ دادگا بەڵگەکانی خۆی بخاتەڕوو و ئێمەش لەوێدا بەرگری لەو ناوزڕاندنەی خۆمان دەکەین و له‌ رێی یاساوه‌ راستییەکان بۆ هاووڵاتیانی کوردستان و سلێمانی بەتایبەتی روون ده‌بنه‌وه‌”.

له‌ كۆتایشدا دەلێت: “داواکارین لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن و هەڵکشانی ململانێ سیاسییەکاندا، ئێمە نەخرێینە ناو ئەم ناکۆکیانەوە”.

Back to top button