نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: نابێت دیسان ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال دوا بخرێت
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق هێرشه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر شه‌نگال ره‌تكرده‌وه و هاوكات جه‌ختیكرده‌وه نابێت دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال دوا بخرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق رایگه‌یاند: له میانی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شنگال، ژمارةیهك هاووڵاتی سڤیلی ئێزدی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات نیگه‌رانی توندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ په‌ره‌سه‌ندنه مه‌ترسیداره‌كه‌ی شنگال ده‌ربڕی و راشگه‌یاند: پێویسته له‌كاتی كرده سه‌ربازییه‌كان، دۆخی هاووڵاتیانی سڤیل له‌به‌رچاو بگیرێت، چونكه ئه‌وان قوربانی یه‌كه‌می ئه‌و جۆره هێرشانه‌ن.
داواشیكرد لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا سه‌باره‌ت به بۆردوومانی شنگال بكرێت كه بووه‌ته هۆكاری كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی، به‌و پێیه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه ماوه‌یه‌كه ئازار ده‌كێشن، پێویسته كۆتایی به‌و جۆره رووداوانه بهێنرێت.
جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كرد، به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان له‌پێشینه‌ی كاره‌كانیان دابنێن و نه‌یه‌ڵن ئه‌و دیاردانه دووباره ببێته‌وه، چونكه ئاشتی و سه‌قامگیری دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئاوه‌دانی بگات به شنگال.
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی نابێت دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دوا بخرێت، هه‌روه‌ها داوای له وڵاتانی دراوسێش كرد رێز له سه‌روه‌ری یه‌كتر بگرن، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ به‌كار بێنن.