بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ: كێشهى کارەبای پڕۆژەی ئاوی ئیفراز یەک و دووی هەولێر کەمتر لەنیو سهعاتی تر چارەسەر دەکەین
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ ڕاگەیانراوێکی لەبارەی هەردوو پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی یەک و دوو بڵاو کردەوە کە بەهۆی کێشەی کارەباوە وەستاوە .
له ڕاگهیانراوێكدا ئهمڕۆ ههینى 20ى ئاب، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆى هەرێمی کوردستان ڕاى گهیاندووه، “بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی کارەبا، هەردوو پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی یەک و دوو وەستا”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆى هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، “ئێسته تیمەکانی چاککردنەوە لە ماوەی کەمتر لەنیو سهعاتی تر کێشەکە چارەسەر دەکەن و وێستگەکان بەکار دەخەنەوە، کە ئێسته بەهۆیەوە چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاو بووە”.