کەشناسی : له ناوچه شاخاوییهكانی ههولێر و دهۆك باران دهبارێت
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە و رایدهگهێنێت، ئەگەری كەمێك نمە باران و بروسك لە ناوچە شاخاویە سنوریەكانی هەولێر و دهۆك هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردهوە، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ شەممە لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمانی باكوری هەرێم دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران و بروسك لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی هەولێر و دهۆك.
راشیدهگهێنێت، بەرزترین پلەكانی گەرمی یەك پلە لە سەنتەری شارەكان و دوو پلە لەناوچە شاخاوییەكان بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ هەینی.