مەکتەبی سیاسی پارتی لە ساڵیادی وەفاتی بارزانی نەمردا پەیامێکی بڵاو دەكاتەوە
خواكوڕك
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی وەفاتی بارزانی نەمردا پەیامێکی بڵاو كردەوە:
دەقی پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی
ئه‌مڕۆ سی و هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و دامه‌زرێنه‌ری پارتیمان، مسته‌فا بارزانی نه‌مردا تێده‌په‌ڕێ. ئه‌و رابه‌ره مه‌زنه‌ی له خه‌باتێكی ئه‌فسانه‌یی بێ پسانه‌وه‌دا، سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ره‌وای میلله‌تێكی مه‌زڵوم و ئازادیخوازی گرته ئه‌ستۆ و رێگای گه‌یشتن به رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی به نه‌ته‌وه‌ی كورد نیشاندا، رێگایه‌ك ئێستا له هه‌ركات نزیكتره له گه‌یشتن به مه‌نزڵ و ئامانج و كه‌ناری ئارام.
مسته‌فا بارزانی ئه‌و رابه‌ره كاریزمایه بوو كه كوردی له نائومێدییه‌وه به‌ره‌و ئومێد و بڕوا به‌خۆ و به ئاینده پێشڕه‌وایه‌تی كرد و به خه‌باتێكی سه‌خت و دژوار رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه (كورد سه‌پانی بابی كه‌س نییه) و بنده‌ستی و داگیركاری قه‌ده‌ری هه‌تا هه‌تایی ئه‌م گه‌له نییه و به‌ڵكو غه‌درێكی مێژوییه و رۆژێ دێ كۆتاییدێت و كورد وه‌ك چواره‌مین گه‌وره نه‌ته‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌ر ده‌بێ به پێگه و سه‌روه‌ریی شایسته‌ی خۆی بگاته‌وه. هه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ش بووه زادی تێكۆشانی نه‌وه دوای نه‌وه و توێشووی خه‌بات و كۆڵنه‌دان و ده‌ست هه‌ڵنه‌گرتن له ئاوات و ئامانجی ره‌وا تا قۆناغ به قۆناغ به ئه‌مڕۆی پرشنگدار گه‌یشتین.
بارزانی نه‌مر پرنسیپ و به‌هاگه‌لێكی مرۆڤدۆستانه و ئاشتیخوازانه‌ی دوور له شه‌ڕخوازی و توندرۆیی و ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌یی به باڵای كوردایه‌تیدا كرد و پابه‌ندبوونی تێكۆشه‌رانی بزاڤی ئازادیخوازی كوردستان به‌و پرنسیپانه وایكرد له‌مڕۆدا كوردایه‌تی وه‌ك نه‌هجێكی ره‌وا، له جیهاندا به رێزه‌وه ته‌ماشابكرێ.
بارزانی سه‌رده‌مێك ده‌ستی دایه خه‌بات كه داگیركه‌ران به‌هێز و هه‌ژموون و خاوه‌ن پشتیوانی و كوردیش جگه له خوا و ره‌وایی دۆزه‌كه‌ی و ئاماده‌یی رۆڵه‌كانی بۆ مه‌رگ له پێناو ئازادی، هیچ پشت و په‌نایه‌كی شك نه‌ده‌برد، به‌ڵام باوه‌ڕی به خۆ و به ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌ی و ره‌وایی دۆزه‌كه‌ی بۆ چركه‌یه‌ك ئیمانی له‌ق نه‌كرد كه رۆژێك دێ كورد سه‌رده‌كه‌وێ و دوژمنه‌كانی نابووت ده‌بن. جیهان له په‌یامی ئینسانیی كورد تێده‌گا و ناحه‌زانیشی ته‌سلیم به ئیراده‌ی له‌بن نه‌هاتووی ئه‌م نه‌ته‌وه كۆڵنه‌ده‌ره ده‌بن.
ئێستا كه یادی ئه‌و رابه‌ره مه‌زنه ده‌كه‌ینه‌وه، كوردایه‌تی له ترۆپكی سه‌ركه‌وتن و كورد له وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی چاره‌نووسی زه‌وت كرا‌و و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له هه‌ركات نزیكتره. ئه‌م نزیكی و ئومێده مه‌زنه به‌رهه‌می ئه‌و پرنسیپانه‌یه كه بارزانی تان وپۆی خه‌باتی كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی پێ داڕشت و بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و دۆزه ره‌وایه‌ش، جگه له یه‌كده‌ستی و یه‌ك دڵی رۆڵه‌كانی میلله‌ت هیچی دیكه‌ی به مه‌رجی سه‌ركه‌وتن نه‌ده‌زانی. بۆیه ئه‌مڕۆش كه له به‌دیهێنانی ئامانجه ستراتیجییه‌كه‌مان نزیكده‌بینه‌وه و هه‌لو مه‌رج و ده‌رفه‌تمان بۆ ره‌خساوه، له پاڵ پشت و په‌نایی نێوده‌وڵه‌تیدا، پێویستمان به‌وه‌یه خۆشمان پشت و په‌نای خۆمان بین و یه‌ك دڵ و یه‌ك بڕوا به‌ره‌و چنینه‌وه‌ی ره‌نجی خه‌باتی سه‌دساڵه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان هه‌نگاو بنێین و هیچ ناكۆكی و دردۆنگییه‌ك نه‌خه‌ینه پێش به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه مه‌زنه‌وه كه بارزانی له پێناویدا ژیا و هاوسه‌نگه‌رانی له پێناویدا سه‌دان هه‌زار گیانیان به‌خت كرد.
ده‌بێ هه‌موومان له ئاستی به‌رپرسیاریی مێژوویدا بین و له‌م ده‌رفه‌ته داهاتویه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده‌مان مسۆگه‌ر بكه‌ین و بۆ دواجار به ئیراده‌ی رۆڵه‌كانی خۆمان چاره‌نووسمان ره‌نگڕێژ و ده‌سنیشان بكه‌ین و ئه‌جری شه‌هیدان و خه‌باتكاران و قوربانییه گرانبه‌هاكانی گه‌له‌كه‌مان بده‌ینه‌وه.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی باوكی كورد و رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان مسته‌فا بارزانی نه‌مر و سه‌ركه‌وتن بۆ قوتابخانه و رێباز و كاروانه‌كه‌ی…
درود و سڵاو بۆ گیانی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان كه به خوێنی خۆیان، داری ئازادی و سه‌ربه‌خۆییان ئاودا …
سڵاو له قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌كانی كوردستان كه ناوی گه‌له‌كه‌یان گه‌یانده ترۆپكی شانازی…
سڵاو له گه‌لی قوربانیده‌ر و كۆڵنه‌ده‌ری كوردستان كه هه‌موو سه‌ختیی و دژوارییه‌كانی به‌رگه‌گرت و كۆڵی نه‌دا…
سڵاو له سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی دلێر….
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
28ى شوباتى 2017