بەغدا : داعش هێرشی كرد و 12 كوژراو بریندار هەیە

چەكدارانی داعش لە باكوری بەغدا هێرشیان كردە سەر حەشدی شەعبی، چوار چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و هەشتی تریش بریندار بوون.

ئەمڕۆ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی تەناهی عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری داعش، لەرێی قەناس و بۆمبی چێنراو، هێرشیان كردە سەر لیوای 12ی حەشدی شەعبی لە ناوچەی تارمییە لە باكوری بەغدا، بەو هۆیەوە ژمارەیەك كوژراو و بریندار هەیە.

باس لەوەش كراوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چوار چەكداری حەشد كوژران و هەشتی تریش بریندار بوون كە سەر بە بزووتنەوەی نوجەبا بوون.

ڕوون كراوەتەوە، شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش لە نزیك شارۆكەی تارمییە، هێرشێكیان ئەنجام داوە و جێگری فەرماندەی فەوجی بزووتنەوەی نوجەبا كوژرا.

ئەو هێرشەی چەكدارانی داعش لە كاتێكدایە، ئێستە بەشێوەیەكی بەرچاو لە سەرانسەری عێراق جووڵەی سەربازییان هەیە و هێرش دەكەنە سەر هێزە تەناهییەكان.

Back to top button