وەزیری سامانە سروشتییەکان: زستان نەوت دەگاتە هەموو مالێکی کوردستان

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، دەڵێت، “لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق لەسەر سێ خاڵ ڕێککەوتووین، دەشڵێت وەرزی زستانی ئەمساڵ نەوت دەگاتە هەموو ماڵێکی کوردستان.

کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیۆنیدا کە ئەمرۆ شەممە 21ی ئابی 2021 بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بەوەکرد، لەمەبەدوا لە عێراقەوە رۆژانە بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەرێمی کوردستان و وابڕیارە بەغدا هەموو پێداویستییەکانی نەوتی سپی کوردستان دابین بکات.

گوتیشی، لە مانگی 10ی ئەمساڵەوە نەوتی سپی دەگاتە هەموو ماڵێکی کوردستان.

Back to top button