چۆمان: حكومه‌ت به كوژمه‌ى نزيكه‌ى 2 مليار دينار 14 پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى جێ به‌جێ ده‌كات
حکومەتی هەرێمی کوردستان 14 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای چۆمان به بڕى ملیاره‌ک و هه‌شت سه‌د و سی و حه‌فت ملیۆن دینارجێبەجێ دەکات،
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر،لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئه‌مرۆ شه‌ممه له قه‌زاى چۆمان رایگەیاند: “14 پڕۆژە لە سنووری قەزای چۆمان جێبەجێ دەکرێن، ئەمڕۆ بەردی بناغەی یەکێک لەو پڕۆژانە دانرا، کە بریتییە لە کۆنکرێت کردنی شەقامەکان و ئاوەڕۆ و جۆگەلەکەی،”
پارێزگارى هه‌ولێر له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌ى گوتيشى :” ئومێد دەکەین لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کوردستان و بە پاڵپشتی راستەوخۆی سەرۆکی حکومەت، خزمەتی زیاتری سنوورەکەمان بکەین”.