حكومه‌تی هه‌رێم 3 ملیار دۆلار بۆ پڕداهات كردنی وه‌زاره‌تی دارایی قه‌رز ده‌كات
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كۆمپانیاكان گرێبه‌ستێكی واژۆ كردووه بۆ وه‌رگرتنی 3 ملیار دۆلار، كه له‌ماوه‌ی 5 ساڵدا قه‌رزه‌كه له‌رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه ده‌داته‌وه.
ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان له‌میانی كۆنفرانسی هه‌فته‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت له له‌نده‌ن كه له رۆژانی 21 -23 ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند، گرێبه‌سته‌كه به‌مه‌به‌ستی بەهێزکردنی ئابووری کوردستانه.
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ده‌شڵێت، گرێبه‌سته‌كه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای رووسنه‌فتی رووسی ئه‌نجامدراوه و به‌پێی گرێبه‌سته‌كه سێ ملیار دۆلار وه‌رده‌گرن و له‌ماوه‌ی سێ تا پێنج ساڵدا ئه‌و قه‌رزه ده‌ده‌نه‌وه.