وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن: پڕۆژەی پردی نوێی دەربەندی رانیە لەکاتی خۆیدا تەواو دەکرێت
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەى حكومهتى ههرێمى كوردستان رايدهيگهينێت ، پڕۆژەی پردی نوێی دەربەندی رانیە 45٪ی کارەکانی تەواو کراوە و لەکاتی خۆی پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگهيێندراوێكدا كه وێنهيهكى دهست دهزگاى ميديايى خاوكوڕك كهوتووه راى گهياندووه،” کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی رانیەبەردەوامی ھەیە، سەرەڕای رۆژانی پشوو، و ھەینی کارکردن تیایدا بەردەوامە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن راشیگەیاندووه،” پردی نوێی دەربەندی رانیە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین جێبەجی دەکرێت، لەئێستادا رێژەی لە 45٪ی کارەکانی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە.
شايهنى باسه، پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە-بنگرد، لە رۆژی 13/10/2020 بە ئامادەبونی مهسرور بارزانى، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەردی بناغەی دانراوە. پڕۆژەکە لەسەر داوای دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بووە، درێژییەکەی (420م) و بەرزی 21 مەتر و پانی 15 مەترە، بڕی زیاتر لە (11) ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، بودجەکەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دابینکراوە.