عەبدووڵباست سه‌یدا: هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی گرنگی سیاسەتی رۆژهەلاتی ناوەراستە

سیاسەتڤانی کورد عەبدووڵباست سەیدا و سەرۆکی پێشوی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا دەڵی، دەبێ ئێستا کورد زیاتر لە هەموو کاتێک ئامادەبن بۆ هەموو ئالانگاریەک چونکە ئێستا کورد لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا ژمارەییەکی گەورە و دیارن، بۆیە دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ گۆڕانگارییەکان.

عەبدوڵباست سەیدا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندووه‌:” ئێستا هەرێـمی کوردستان هاوسەنگی سیاسەتی خۆی پاراستووە و توانیوویەتی بببێتە مەڵبەندێکی دیبلۆماسی جیهانی لە ناوچەکە و سیاسەتێکی حەکیمانە بەڕێوەبردووە لە رۆژهەلاتی ناوەراست لەبەرئەوە دەتوانێت کاریگەری گەورەتر بێت.

سەیدا گوتووشيه‌تى، زۆر ئاماژەی سیاسیی هەن کە هەرێمی کوردستان شوێنێکی سیاسیی گەورە هەیە لە نێو سیاسەتی جیهاندا لەوانەش پەیامی پاپا ڤاتیکان و هاتنی دیبلۆماتکاران و پێکەوەژیانی ئاینەکان لەم هەرێمەدا توانیوویەتی ڕەنگدانەوەییەکی گەورە لە نێو جیهاندا هەبێت.

سەرۆکی پێشوی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا راشيگه‌ياندووه‌:” دەبێ رۆژئاوایی کوردستان چاو لە هەرێمی کوردستان بکات و ئەزموونی هەرێـمی کوردستان بکاتە پلان بۆ ئایندەی خۆی، ئەوەی ئێستا پەکەکە بە هێزەکانییەوە لە ڕۆژئاوایی کوردستان دەیکات کارێکی خراپە بۆ ئەزموونی سیاسی کورد لە سوریا و ناوچەکە.

Back to top button