حکومەتى هه‌رێم بەنیازە گرێبەستی کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی لە دوو کێڵگە هەڵوەشێنێتەوە

پشکەکانی گەنەل ئێنێرجی بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ کەمترین ئاستەکانی چەند ساڵی رابردووی لە مامەڵەکانی لەندەن دابەزی، هۆکاری ئەو دابەزینه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌یه‌وێت کارکردنی کۆمپانیاکە لە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی کێڵگەی بنەباوی و میران بۆ گازی سروشتی هەڵبەوشێنێتەوە.

کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستانی نیازی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو گرێبەستی جۆری “هاوبەشی بەرهەمهێنان” نیشانداوه‌.

پشکەکانی ئەو کۆمپانیا تورکیە بە رێژەی سەدا 16 دابەزین، کە بەرزترین داکەوتنە لە دوای مانگی ئایاری ساڵی 2020ـەوە، کە بەهای هەر پشکێک بۆ 114 پێنسی بەریتانی دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە، یەدەگی کێڵگەکانی بنەباوی و میران بە نزیکە 14 ترلیۆن و 800 ملیار پێ سێجا گازی سروشتی دەخەمڵێندرێت، کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی پلانی هەبوو هەناردەی بازاڕەکانی بکات، سەرەڕای گازی سروشتی یەدەگی کێڵگەکانی بە 130 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و چڕکراوەکان دەخەمڵێندرێت.

 

س:K24

Back to top button