یەکەم کاروانی عومرەکارانى هه‌رێمى كوردستان بەرەو سعوودیە بەرێکەوت

بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە ٢١ ئاب یەکەمین کاروانی عومڕە کارانی هەرێمی کوردستان، بەرەوعەرەبستانی سعوودیە بەرێکەوت.
ئەم کاروانە بە یەکەمین گەشتی عومرەکارانی کوردستان دادەنرێت دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ، له‌مباره‌وه‌ شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند:” ژمارەی عومڕەکاران (٩٤) کەسە و یەکەمین گەشتی عومڕەیە دوای حەج کە لە کوردستانەوە بەرەو عەرەبستانی سعوودیە سەفەر بکات.”
بەرێوەبەری گشتی حەج وعومرە هەروەها دەڵێت:” بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف هەموو کارئاسانییەک دەکەن بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بتوانن بە ئاسانی گەشتی عومڕە بکەن.”
Back to top button