وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆمبێك له‌ زینی وه‌رتێ پوچه‌لكرایه‌وه‌ كه‌ گومانده‌كرێت په‌كه‌كه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ی دانابێت

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنوره‌كانی ئامێدی بۆمب و تێنتی له‌سه‌ر رێگاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ دانا و به‌ هۆیه‌وه‌ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بوون، ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه‌ له‌ زینی وه‌رتێ بۆمبێك له‌سه‌ر رێگای پێشمه‌رگه‌ داندرا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ رێگای تیمێكی شاره‌زای ئه‌ندازیاری پۆچه‌لكراوه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، بەشی ئەندازیاری سەربازی (هندسة العسكریة)ی هێزەکانی پشتیوانی یەکی  وەزارەتی پێشمەرگە، لە سنووری لیوای 7 پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە (زینی وەرتێ)، توانیان جلیکانەیەکی 25 لیتری TNT، کە دوو چەشنەی کارەبایی لێبەستراوە و 29 مەتر (فتیلی کۆرنێکس)یان پێوە نووساندوە و بۆ تەقینەوە ئامادەکرابوو، پووچەڵ بکەنەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هەموو گریمانەکان بەو ئاراستەیەن، کە هێزەکانی پەکەکە ئەو بۆمبەیان دانابێتەوە.

 

Back to top button