بهرێوهبهرى سايلۆى ههولێر: قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رايدهيگهينێت: قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ، گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
سەعید عومەر، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ئهمرۆ يهكشهممه 22-8-2021 رایگەیاند: بڕی یەک ملیار و نیو دینار، وەک قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر گەیشتووە، چەند رۆژێکە دەستمان بە دابەشکردنی پارەکە کردووە و بەردەوامین.
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر راشيگهياند: ئەمساڵ وەک ساڵانی پێشتر نییە، ئەو جوتیارەی کە چەکی پێدەدرێت بە یەکجار هەموو پارەکەی بۆ خەرج دەکرێت.
سەعید عومەر،دهشڵێت: رەزامەندی 950 ملیۆن دیناری دیکەی پارەی جوتیاران دراوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو بڕەش دەگات و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، باسى لهوهشكرد كه: لەگەڵ بەغدا رێککەوتن کراوە کە ئەمساڵ پارەی گەنمی جوتیاران دوانەکەوێت.
ناوبراو ئهوهشى روونكردهوه: تائێستا 25%ی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016، لە بەغدا خەرج نەکراوە و لە هەوڵداین، بۆ ئەوەی ئەوەشیان خەرج بکرێت.