لە چاکسازیی دوو ھەزار فایلی كه‌مئه‌ندامان وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ٤٠٠ ملیۆن بۆ حکوومەت گەڕێندراوەتەوە
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی چاكسازی له نێو حكومه‌ت ده‌ست پێكرد، كه به هۆیه‌وه بڕێكی زۆری پاره‌ی به هه‌ده‌ردراو بۆ حكومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، ، بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هه‌رێم رایگه‌یاندووه كه ته‌نها له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له چاکسازیی فایلی کەمئەندامان مانگانە ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حکوومەت گەڕێندراوەتەوە.
زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: ” لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەست بە پرۆسەی چاکسازی کراوە، پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه، ئەوەی تا ئێستا ئاشکرایە لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی فەرمانبەری زیادە و دوو مووچە نییە.”
هه‌روه‌ها بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی راشیگه‌یاندووه: ” لە پێداچوونەوەی کەمئەندامان نزیکەی دوو ھەزار کەمئەندام دەرکەوتوون کە دوو مووچە و سێ مووچەیان ھەیە، یان کەمئەندام ھەیە کۆچی دواییی کردووە و مووچەی ماوە، ئەوانە ئاشکرا بوونە و کاری تێدا دەکرێت، تا بزانین لەو دوو ھەزارە چەندی لێ دەردەچێت، مانگانە بەھۆی ئەو چاکسازییەی لە لیستی کەمئەندامان کراوە، ٤٠٠ ملیۆن دینار بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە.”