باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: پێشکەوتنی باش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستبووە

 

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رایدەگەیەنێت، پێشکەوتنێکی بەرچاو لە هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دروست بووە.

ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند :پێشکەوتنێکی بەرچاو لە هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان دروست بووە.

راشیده‌گه‌ێنێت: هێزەکانیان لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەو وڵاتە دەمێننەوە، هەندێ گرووپ لە عێراق بەربەست بۆ ‌حکومەت دروست دەکەن.

راشیگەیاند، هەندێک گرووپ لە عێراق هەن، کار بۆ دژایەتیکردنی ئەو عێراقیانە دەکەن کە دەیانەوێت وڵاتەکەیان بنیات بنێن.

Back to top button