کەشناسی : پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوکردەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌مه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما هاو شێوه‌ی رۆژانی پێشووتر به‌به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌ و ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

دووشه‌ممه‌ 23-8-2021
هه‌ولێر 42 پله‌ ، دهۆك 41 پله‌ ، سلێمانی 43 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 43 پله‌ ، كه‌ركوك 45 پله‌.

سێشه‌مه‌ 24-8- 2021
هه‌ولێر 43 پله‌ ، دهۆك 42 پله‌ ، سلێمانی 43 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 43 پله‌ ، كه‌ركوك 45 پله‌.

Back to top button