ئاڵا تاڵەبانی كێشەی دوو بەرەکی بۆ یەكێتی دروست دەكات، بڕیاری کۆتایی درا

بە نووسراوێكی فەرمی، ئاڵا تاڵەبانی لە لیستی كاندیدانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنەكان دوور دەخرێتەوە، بەڵام خۆی نووسینگەیەك دەكاتەوە و بەناوی هەوپەیمانی كوردستانی و دەستی بە بانگەشە كردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ٨ی ٢٠٢١، بەپێی نووسراوێكی مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی كە تێیدا هاتووە، شەش كاندیدیان هەیە لە سنووری كەركووك و سەڵاحەدین، ناوی دیلان غەفوور كاندیدی سەربەخۆ لە شوێنی ئاڵا تاڵەبانی دانراوە.

لە نووسراوەكەدا ئەوەیش ڕوون كراوەتەوە، ئەو شەش كاندیدە نوێنەرایەتی یەكێتی دەكەن، بەپێچەوانەوە لێپرسینەوە لەو هەڤاڵانە دەكرێت كە بانگەشەی هەڵبژاردن و كەمپەین بۆ هەر كاندیدێكی تر لە دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن.

بەپێی ئەو زانیاری و وێنانەی دەست “خواکوڕك” كەوتوون، دوێنێ‌ بەفەرمی ئاڵا تاڵەبانی نووسینگەی بانگەشەی تایبەت بە هەڵبژاردنەكانی لە كەركووك كردووەتەوە و دەستی بە بانگەشە كردووە.

دەستپێكردنی بانگەشەی ئاڵا تاڵەبانی بە لۆگۆ و ناوی لیستی هاوپەیمانییە، ئەوەیش یەكێتیی نیگەران كردووە و وایكردووە دیلان غەفوور بە بەربژێری خۆیان بزانن لە شوێنی ئەو.

پێشتر ئاڵا تاڵەبانی لەسەر لیستە عەرەبییەكانی دژی كوردستان، كاندید بووە و چووە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە ماوەی هەشت ساڵە جگە لە زیانگەیاندن بە كورد، هیچ سوودێكی نەبووە.

Back to top button