پێنج ملیۆن دۆلار بۆ گرتنی ئەم كەسە
ئەمریكا پێنج ملیۆن دۆلار دەدات لە ھەمبەر پێدانی زانیاری لەسەر سەركردەیەكی حزبوڵڵای لوبنانی
ژمێریاری پاداشتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ دادپەروەری لە تویتەر وێنەیەکی سەركردەیەكی لوبنانی بەناوی خەلیل یوسف حەرب بڵاوکردەوە و نوسیویەتی “ڕاوێژکاری نزیکی سکرتێری گشتی حزبوڵا حەسەن نەسرەلایە و لە ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چالاكی كردووە.
خەلیل یوسف حەرب لە ئۆپەراسیۆنەکانی میلیشیای حزبوڵادا ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت و کار بۆ “پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئەو گروپە لەگەڵ گروپە تیرۆریستییەکانی تر دەکات”.
سەرچاوە : ئەلحەدەس