بۆ ساڵی نوێی خوێندن یەكەمین بڕیار دەرچوو

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێك ئاراستەی سەرجەم پەروەردەی شارەكان دەكات كە چیتر بۆ وەرگرتنی قوتابی، كار بەپێوەری چاوپێكەوتن نەكەن.

ئەمڕۆ سێشەممه، بەپێی نووسراوێكی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە نوێترین بڕیاری بۆ خوێندنی ساڵی 2021 بۆ 2022، وەرگرتنی قوتابیان لە سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەیی تەنیا لەسەر بنەمای شوێنی جیۆگرافی دەبێت.

لە نووسراوەكەدا باس لەوەش كراوە، بەهیچ شێوەیەك پێوەرەكانی نمرە و تیروپشك و چاوپێكەوتن نابنە بنەمای وەرگرتن، كاتێك بەپێی ڕیزبەندی خۆتۆماركردن، توانای وەرگرتن تەواو دەبێت، قوتابی مافی هەیە لە نزیكترین قوتابخانە تۆمار بكرێت.

 

Back to top button