وەزارەتی دارایی : سبەی مووچەی وەزارەتی تەندروستی بێ لێبڕین دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەست پێ دەكات.
بەشی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی، لە ڕاگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردۆتەوە و سەبارەت بە مووچەی ئەم مانگە ڕایگەیاند:” سبەی چوارشەممە 2021/8/25، موچهی مانگی (هەشت)ی وهزارهتی تهندروستی بهبێ لێبڕین دابهش دهكرێت.
لە مانگی ڕابردوو، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا مووچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەش بكرێت.