سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر نادر نادرۆڤ بڵاوكردهوه
سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر نادر نادرۆڤ بڵاوكردهوه و لهبهشێكى پهيامهكه هاتووه:”نادر نادرۆڤ زانای ناوداری كورد و خاوەنی دەیان كتێب و و سەدان توێژینەوەی زانستی بوو و ڕۆڵێكی كاریگەرشی لە یەكخستن و سەرپەرشتیی كاروباری كوردانی كازاخستان و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوودا هەبوو و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
دهقى پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر نادر نادرۆڤ
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی زانستی و نەتەوەیی و جەماوەریی كوردانی كازاخستان پڕۆفیسۆر (نادر نادرۆڤ)ـم بیست. نادر نادرۆڤ زانای ناوداری كورد و خاوەنی دەیان كتێب و و سەدان توێژینەوەی زانستی بوو و ڕۆڵێكی كاریگەرشی لە یەكخستن و سەرپەرشتیی كاروباری كوردانی كازاخستان و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوودا هەبوو و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ناوەندە ئاكادیمی و جەماوەرییەكانی كوردانی كازاخستان و سەرجەم كوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو نادر نادرۆڤ بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
٢٤ـی ئابی ٢٠٢١