چەند هاوەنێک لە نزیک هەولێر دەکەونە خوارەوە

بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە رایگەیاند، چەند هاوەنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر لە نزیک قوشتەپە لە گوندەکانی دۆڵەبەکرە، دۆڵەزە و باشتەپە کەوتنە خوارەوە، هاوەنەکان بە چۆڵەوانی کەوتوون و هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان نەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە کاژێر 04:00ـی ئێوارە ستار ئاغا عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە رايگەیاند، “لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ئاگادارکراینەوە کە چەند هاوەنێک لە نزیک قوشتەپە کەوتوونەتە خوارەوە و ئێستا تیمەکانی ئاسایش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن”.
س:رووداو
Back to top button