نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له ميرى كوێت ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/8/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له پرسه‌نامه‌يه‌كدا بۆ خاوه‌نشكۆ نه‌وواف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لموباره‌ك ئه‌لسوباح، ميرى ده‌وڵه‌تى كوێت، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى خوشكيان خاتوو شێخه به‌درييه ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لموباره‌ك ئه‌لسوباح، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى خانه‌واده و كه‌سوكاريان بداته‌وه.