سێ پالاوگەی ناياسايی لەسنوری پارێزگای هەولێر داخران.
لەسەربڕياڕی قايمقامی قەزای ناوەندیی هەولێربهدواداچوونهوهو داخستنی پالاوگە ناياسايی و بەدەرلەڕێنماييەکانی ژينگە بهردهوامه.
ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر له پهيجى فهرميى خۆى له تۆڕى كۆمهڵايهتى (فهيسبووك) رايگهياند:” ئەمڕۆ سێشەممە، رێکەوتی 2021.8.24 لەدرێژەی هەڵمەتی بهدواداچوونهوهی پالاوگە ناياساييەکان لەلايەن قایمقامیهتی قهزای ناوهندیی ههولێر، بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگهی ھەولێر، لەبەرنەبوونی ڕێنماييەکانی و پيسکردنی ژينگەو بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە بۆنە ناخۆشەی دانيشتوانی شاری هەولێری هەراسان کردووە (3) پالاوگەی نایاسایی لەسەر رێگای ھەولێر – گوێڕ داخران،”
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر دهشلێت:” ئەم ھەڵمەتە بەردهوام دەبێت، ھەر پاڵاوگەیەک بەدەر لەرێنماییەکان کار بکات دادەخرێت و رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر .”