سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە میری کوەیت دەکات

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئابی 2021، پرسەنامەیەکی ئاراستەی میری کوەیت شێخ نه‌وواف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح، ميرى ده‌وڵه‌تى كوێت کرد، بۆ كۆچى دوايى خوشکییان خاتوو به‌درييه‌ ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح.

لە پرسەنامەکەدا، سەرۆکی حکومەت پرسه‌ و هاوخەمی بۆ میری کوەیت و بنەماڵەکەی ده‌ربڕى و هيواى خواست خواى مه‌زن، گيانى خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات وسەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و كه‌سوكاريان ببەخشێت.

Back to top button