رۆژنامه‌نووسێك په‌كه‌كه‌ هاتۆته‌ نێو سلێمانی

 

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو له‌ سنوری سلێمانی ژماره‌یه‌كی دیاری سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج، به‌ڵام تا دێت په‌كه‌كه‌ له‌ سلێمانی پێگه‌ی خۆی فراوان ده‌كات و له‌ رووی سه‌ربازیشه‌وه‌ چه‌كداره‌كانی هاتوونه‌ته‌ شوێنی ئاوه‌دانی و ناو گونده‌كان، رۆژنامه‌نووسێكیش رایده‌گه‌یێنێت، سلێمانی فریای خۆی نه‌كه‌وێت خراپی به‌سه‌ر دێت.

هیوا عه‌بدوڵڵا رۆژنامه‌نووس له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی نووسیوه‌، پێویسته‌ حزبه‌ سیاسیه‌كانی سلێمانی رێگری له‌ په‌كه‌كه‌ بكه‌ن، كه‌ له‌ ئاوه‌دانی نزیك نه‌بنه‌وه‌ یان نه‌چینه‌ نێو ئاوه‌دانی به‌ تایبه‌ت نێو گوند و ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ كشتوكاڵیه‌وه‌ سه‌رقاڵن، چونكه‌ بینیمان فڕۆكه‌ جه‌نیگه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ قوڵایی قه‌زای پێنجوێن و زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كانی بۆردوومانكردووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ده‌شنوسێت، په‌كه‌كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ خۆی خزاندۆته‌ نێو سلێمانی و پێگه‌یه‌كی به‌هێزی دروستكردووه‌و له‌ ئێستاشدا چه‌كداری خۆی نزیككردۆته‌وه‌ له‌ سلێمانی ئه‌مه‌ش راكێشانی ده‌ستی توركیایه‌ بۆ سلێمانی دروستكردنی نا ئارامیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ بۆیه‌ ده‌بێـ سلێمانی فریای خۆی بكه‌وێت.

 

Back to top button