حكومەتی عێراق دوا بڕیاری لەسەر ھەڵبژاردن دا
حەسەن نازم، گوتەبێژی کابینەکەی عێراق ڕۆژی سێشەممە دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10ی تشرینی یەکەمدا ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی:”مستەفا كازمی سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت دەستێ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان نەگرتووە”.
پشت ڕاستکردنەوەی ھەڵوێستی حکومەتی مستەفا كازمی دوای ئەوە ھات لایەنە شیعیەكان نەگەشتنە ڕێكەوتن لەو بارەوە.
سەچاوە : ئارتی روسی عەرەبی