تره‌مپ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی پێدانی ڤیزا له‌سه‌ر عێراق لاده‌بات
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی به‌بڕیارێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، حه‌وت وڵات بۆماوه‌ی 3 مانگ له پێدانی ڤیزای ئه‌مریكی بێ به‌ش كران، دوێنێ له‌ژێر فشاری داواكاری زۆری وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته تره‌مپ ناچار بووه عێراق له لیسته بێنێته ده‌ره‌وه.
پێشتر حه‌وت وڵاتی زۆرینه موسڵمان، كه هه‌ریه‌كه له عێراق و ئێران و سۆماڵ و سودان و یه‌مه‌ن و سوریا و فه‌له‌ستین به بڕیارێكی تره‌مپ، بۆماوه‌ی 3 مانگ ھاتنی ھاووڵاتیان و بۆ ماوه‌ی 120 رۆژ وەرگرتنی كۆچبەرانی ئەم 7 وڵاتە قه‌ده‌غه كردبوو.
جەیمس رۆبارت دادوه‌ری فیدراڵی له سیاتڵی ئه‌مریكا رۆژی 3 شوباتی 2017 بڕیاركەی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ رێگه‌گرتن له هاتنی هاووڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینه موسوڵمان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ھەڵوەشاند و به‌سه‌ر هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا گشتاند، پاش ئەوەی ھەندێ دادوەر لە چوارچێوەی ھەندی دۆسیەی تایبەت كاركردن بە بڕیارەكەی ترەمپیان ھەڵوەشاند.