نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ كاتی دیاریكراوی خۆی ئه‌نجامبدرێت

 

 

دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیۆرك به‌ڕێوه‌چوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌دا جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، به‌شداری كردوو پێداگیری له‌ سه‌ر  لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ئۆكتۆبەری داهاتوودا كردەوە.

 

هه‌روه‌ها نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، له‌ گوتاره‌كه‌یدا كه‌ پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق جیاواز و بنەڕەتی دەبێت بۆ بنیاتنانی داهاتووی وڵاتەكە و گوتیشی دەتواندرێت هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە ئۆكتۆبەری داهاتوودا بەشێوەیەكی جیاواز لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمان لە ساڵی 2018 ئەنجام بدرێت.

 

نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دووپاتیشی كردەوە كە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە مانگی ئۆكتۆبەردا بەڕێوەدەچێت و ئەنجامەكەشی دەبێتە جێی متمانە، هەروەها دەبێتە بنەمایەكی بنەڕەتی بۆ داهاتووی عێراق.

 

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بۆ ئەم پرۆسەی هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق ژمارەیەكی زۆری كارمەندانی نەتەوە یەكگرتووەكان بەشدار دەبن، بە جۆرێك پێنج هێندەی ژمارەی كارمەندانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەبن كە لە هەڵبژاردنی 2018ی عێراقدا كاریان كرد.

Back to top button