رێی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دێنه‌وه لای سه‌رۆك بارزانی
حزبه عێراقییه‌كان بۆ پرسه گرنگه‌كان دێنه هه‌ولێر و سه‌ردانی پارتی و سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن، چاودێرێكی سیاسیش هۆكاره‌كه‌ی ڕوون ده‌كاته‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممە 25ی ئاب، شاندێكی باڵای حزبی ده‌عوه و نووری مالیكی گه‌یشتنه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه.
نه‌زاكه‌ت حوسێن، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ، ڕایگه‌یاند، هۆكاری ئه‌وه‌ی كه لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ پارتی و سه‌رۆك بارزانی كۆده‌بنه‌وه بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه یه‌كێك له خاڵه‌كان ئه‌وه‌یه كه پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رییه و زۆربه‌ی پێگه گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی به ده‌سته و زۆرترین كورسی په‌رله‌مانیشی هه‌یه.
زیاتر روونی كرده‌وه كه به‌شێكی تر له گه‌وره‌یی پێگه‌ی پارتی به‌هۆی سه‌رۆك بارزانیهوهیه، كه بووه‌ته مه‌رجه‌عێكی گه‌وره له ڕووی عێراقی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و له هه‌موو پرسه گرنگه‌كان ڕاوێژی پێده‌كه‌ن.
به‌بڕوای ئه‌و چاودێره سیاسییه، حزبه‌كانی تری هه‌رێم ناتوانن له ڕووی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌وه بگه‌نه‌وه به پارتی، چونكه به‌شێكی ئه‌و حزبانه له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تن و هه‌ندێكیشیان به‌هۆكاری جیاواز ناتوانن ببنه خاوه‌نی ئه‌و پێگه‌یه.
پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، له هه‌رێم سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ند پۆستی گرنگی له ده‌سته، له به‌غدایش خاوه‌نی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و چه‌ند وه‌زیرێكی كابینه‌كه‌ی كازمییه.