کەشناسی: سبه‌ی هه‌رێمی کوردستان رۆژێکی گەرم بەسەر دەبات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەکات سبەی هەینی کەشوهەوای هه‌رێمی كوردستان له هەندێک ناوچەدا بگاتە سەرووی 45 پلەی سیلیزی.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاند.
كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
پێنجشه‌مه 26-8-2021
هه‌ولێر 41 پله ، دهۆك 39 پله ، سلێمانی 42 پله ، هه‌ڵه‌بجه 44 پله ، كه‌ركوك 46 پله.
هه‌ینی 27-8-2021
هه‌ولێر 42 پله ، دهۆك 40 پله ، سلێمانی 43 پله ، هه‌ڵه‌بجه 45 پله ، كه‌ركوك 47 پله.