پۆليسى هه‌ولێر ده‌ستگيركردنى تۆمه‌تبارێكى ڕاگه‌ياند
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر ده‌ستگيركردنى تۆمه‌تبارێكى راگه‌ياند كه لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە و دراوەتە دادگا.
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر له راگه‌يێندراوێكدا كه ئه‌مرۆ هه‌ينى 27-8-2021،بڵاويكردۆته‌وه رايگه‌ياندووه:” بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ع. م. ا) دەستگیر کرد، کە لە هەردوو بنکەی پۆلیسی باداوە و بنکەی پۆلیسی عەنکاوە، بەپێی ماددەکانی (260) و (456) لە یاسای سزادان، داواکرابوو.
پۆليسى هه‌ولێر راشيگه‌ياند:”تۆمەتباری ناوبراو، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە و دراوەتە دادگا.”