سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابول ده‌كات

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوخه‌می خۆیان بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، ده‌ربڕى.

له‌ تويتێكدا، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان،ئه‌مرۆ هه‌ينى 27-8-2021 له‌ تويته‌ر رايگه‌ياند:” ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی (26ی ئاب/ ئۆگێست/ 2021)، فڕۆكه‌خانه‌ی كابول ده‌كات، كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك له‌هاووڵاتیانی ئه‌فغانی و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی.

سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان راشيگه‌ياند:” هاوخه‌می بۆ ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ ده‌رده‌بڕین، كه‌ له‌م كرده‌وه‌یه‌ تیرۆریستییه‌دا بوونه‌ته‌ قوربانی.

 

Back to top button