سه‌در : بەشداریی هەڵبژاردن دەکەين

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر له‌ عێراق لە بڕیاری بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن پاشگەزبووەوە و رایگەیاند، بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن کە بڕیارە لە 10ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

 

سه‌در له‌ گوتارێكدا كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پێشكه‌شى كرد رايگه‌ياند:” ره‌وته‌كه‌ی به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقدا ده‌كات، كه‌ بڕیاری له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.

گوتيشى:” “هەندێک کەس گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد کە ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە ناو هەڵبژاردن، بەڵام بە خەڵک دەڵێم کە پێکەوە هەموومان بەشداریی هەڵبژاردن دەکەین و لەگەل ئێوە بە ئیرادەیەکی بەھێزەوە دەچینە نێو ئەو ھەڵبژاردنە.”

موقتەدا سەدر  لە نێوەڕاستی مانگی تەممووز بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی پێشوه‌خته‌ى عێراقى راگەیاند كه‌ بڕياره‌ له‌ 10 ى 10 ى ئه‌مساڵ به‌رێوه‌بچێت،

Back to top button