سەرۆکی فەڕەنسا: پشتگیری هەڵبژاردنەکانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکەین
مستەفا کازمی رایگەیاند، پێکەوە کارکردنی فەڕەنسا و عێراق بۆ سەرخستنی دیموکراسی بەردەوام دەبێت، سەرۆکی فەڕەنساش جەخت دەکاتەوە؛ پشتگیری هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی بەغدا گەیشتە عێراق و لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا ماکرۆن رایگەیاند، هەمیشە هاوکار و پاڵپشتی حکومەتی عێراق دەبن بەتایبەت بۆ روبەڕوبونەوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.
گوتیشی، کۆمپانیا فەڕەنسییەکان رۆڵیان دەبێت لە ئاوەندانکردنەوەی سەرجەم ناوچە زیانلێکەوتووەکانی عێراق و هەوڵدەدەن هاوکاربن بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئاوارکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، عێراق پێویستی بە ئەنجامدانی چاکسازییە و پشتگیری هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە لە وادەی خۆیدا دەکەن.